لە 10 رۆژدا نزیکەی
500 هەزار دینار گۆڕانکاریی لە نرخی لیرەی سورییدا لە بازاڕەکانی دراوی عێراق
دورستبوە و لە ئێستاشدا ملیۆنێک لیرەی سوریی بەرامبەرە بە کەمتر لە 300 هەزار دینار.
ئابورى:KNNC
ناجێگیریی دراوی سوریی
بەردەوامە و لەپاش بەرزبونەوەی نرخەکەشی ئێستا لە دابەزیندایە بەرامبەر بە دیناری
عێراقیی و ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا یەک ملیۆن لیرەی سوریی بەرامبەر بو بە
305 هەزار دینارە، دوای کەمتر لە یەک کاتژمێریش بۆ 295 هەزار دینار دابەزی، لە کاتێکدا
دوێنێ هەر ملیۆنێک لیرەی سوریی بەرامبەر بو بە 450 هەزار دیناری عێراقیی.
لەپاش روخانی رژێمی بەعسیی
سوریا و لە 9ی ئەم مانگەوە بەهای لیرەی سوریی دەستی بە بەرزکردنەوە کرد، نرخی هەر
ملیۆنیک لیرەی سوریی لە بازاڕەکانی عێراقدا لە 218 هەزار دینارەوە بۆ 700 هەزار دینار
بەرزبوەوە و لە ئێستادا دوبارە دراوی وڵاتەکە روی لە دابەزین کردەوە.
بەو پێیەش لە ماوەی
ئەو 10 رۆژەشدا 482 هەزار دینار گۆڕانکاریی بەسەر دراوەکەدا هاتوە، شارەزایانی
ئابورییش هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان خۆیان لە کڕینی ئەو دراوە بەدور بگرن.
481 جار خوێندراوەتەوە