هێمن میرانی بۆ فەرمانبەران: نەبونی کارتی نیشتمانی کاریگەریی لەسەر موچەکانتان دەبێت و خێرابکەن لە دەرهێنانى

KNN : Kurdish News Network
01:56 - 18/12/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەرەکانی دەکات هەرکەس کارتی نیشتمانی نییە پەلە بکات لە دەرهێنانی ئەگەرنا کاریگەریی لەسەر موچەکانیان دەبێت .

 

هەواڵ:KNNC


هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لە نوسراێکدا کە بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە داوا دەکات، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندەکانیان ئاگادار بکەنەوە ئەگەر کارتی نیشتمانییان نییە بەزوترین کات دەری بکەن، چونکە کاریگەریی لەسەر موچەکانیان دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەش کردوە هەر کەسێک بە هەر هۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆی بەتایبەت فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140 ئەوا دەتوانن سەردانی بەشی تۆمار بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی هەولێر یاخود دهۆک بۆ ئەوەی بە خێرایی کارەکانیان بۆ رایی بکرێت.

 

ئەوەیشی خستوەتەڕو، ئەم داوایەی ئەوان بەشێکە لەو داواکاری و پێداوییستییانەی حکومەتی فیدراڵی داوای کردوە و کاریگەری لەسەر موچەی هەر کەسێک دەبێت کە کارتی نیشتمانی نەبێت.

760 جار خوێندراوەتەوە