گۆڤارێكی ئەمەریکی: ململانێی نێوان كورد و بەکرێگیراوەكانی توركیا توندتر دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:39 - 18/12/2024
کوردستان
+
-

روخانی رژێمی ئەسەد و کۆنترۆڵکردنی بەشێك لە خاكەكەی لەلایەن ئەو گروپانەی تورکیا پشتیوانییان لێدەکات، ئاڵنگاریەكی نوێیە كە روبەڕوی كوردەكان دەبێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ڕۆژی چوارشەممە، لەڕاپۆرتێکدا گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرستی ئەمەریکی ئاشکرای کردوە، ئەو گروپە چەكدارانەی كە پێیان دەوترێت "تەحریر شام" پێشتر پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە هەبوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، کێبڕکێ بۆ کۆنترۆڵکردنی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەكات کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی کورد کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.


ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، روخانی ڕژێمی ئەسەد لە دیمەشق بوە هۆی پێشڕەوی چەكدارەكانی تەحریر شام کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و ناویان ناوە سوپای نیشتیمانی سوریا، هێرشیان کردە سەر ئەو خاکانەی کەلەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە پارێزگاریان لێدەكرێت.

رونیكردوەتەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری دێرەزور كە دەوڵەمەندە بە نەوت، تەلڕەفعەت كشایەوە هەروەها ل مەنبج كە تەنها سێ كیلۆمەتر لە روۆژئاوای روباری فوراتەوە دورە كشایەوە و بەرەو رۆژهەڵات پاشیەكشەی كرد.


گۆڤارە ئەمەریكییەكە ئەوەیخستوەتەڕو، سەرباری ئەو ئاگربەستەی کە بەنێوەندگیری ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکانی مەنبەج و بەنداوی تشرین ئەنجامدرا، بەڵام توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە بەردەوام هێرش دەكەنە سەر كۆبانێ كە شارێکی ڕەمزی و ستراتیژییە بۆ کورد، ئەوەش مەترسی دروستكردنی ململانێیەكی درێژخایەنی لێدەكرێت.


گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرستی ئەمەریکی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ساڵی (2015)ـوە بۆ روبەڕوبونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی  داعش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هێزێكی (900) سەربازی بۆ پاڵپیشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا جێگیركردوە.

273 جار خوێندراوەتەوە