لە رونكردنەوەیەكدا،
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایدەكات: بەغداد پابەندی خۆی بە یاسا داراییەكان و
رێكارە كارپێكراوەكان كردوە و ئەو هەواڵانەی باس لە نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی
هەرێم بە "ئەنقەست" دەكەن دورن لە راستییەوە و دەشڵێت: هەرێم پابەند نەبوە بە رێكارەكانی وەزارەتی
دارایی.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دارایی
عێراق بڵاویكردەوە: لە رۆژانی رابردودا لە هەندێك پەیجی سۆشیاڵ میدیا باسكراوە كە
عێراق بە "ئەنقەست" موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ ماوەی چوار
مانگ راگرتوە، بۆیە وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە كە ئەو هەواڵانە ناڕاستن و تۆمەتن
و وەزارەت پابەندبوە بە جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکان بەپێی یاسا و ڕێکارەكان
بەبێ هیچ کەمتەرخەمییەک.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی درایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی
بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دوەمی ئەمساڵی دابینکردوە، هەروەک كە دادگایی
فیدراڵی حكومەتی فیدراڵی پابەند كردوە بە خەرجكردنی موچەی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی
عێراق لە کاتی خۆیدا خەرجکرا بەڵام هەرێم پابەند نەبوە بەو میکانیزمەی کە وەزارەتی
دارایی فیدراڵ پەسەندی کردوە، ئەوەش بوە هۆی درەنگ خەرجکردنی موچە.
وەزارەتی دارایی و
ئابوری عێراق جەخت دەكاتەوە، لەڕێگەی كۆبونەوەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ
و هەرێم، جەختكراوەتەوە كە بەغداد پابەندە بە دابینکردنی موچە بەپێی کاتە دیاریکراوەکان
و بەپێی رێكارە یاساییە پەسەندکراوەکان.
521 جار خوێندراوەتەوە