بە هۆی راگرتنی موچەکانیانەوە بە هەزار خانەنشینی
رویان لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی کردوە ئەمەش قەرەباڵخیەکی زۆر و ئاستەنگی
بۆ کارەکان دروست کردوە.
هەواڵ:KNNC
کاوە ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی،
لە لێدوانێکیدا بۆ کەی ئێن ئێن، هۆشداریدا لەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو شەش هەزار کەسەی
تۆماری بایۆمەتریان ئەنجام نەدابو هێشتا هەر کارەکانیان تەواویان نەکردوە و راگرتنی
موچەکانیان وایکردوە بە کۆمەڵ رو لە بەرێوەبەرایەتەکەیان بکەن و قەرەباڵغیەکی زۆر
دروست بکەن.
داواشیکرد سەرجەم ئەو خانەنشینانەنی تۆماری
بایۆمەتریان یان یوپی ئێن یان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەشینی سلێمانی بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ
راگەیاندنی لیستی موچەی مانگی 10 رایگەیاند، هەر فەرمانبەر و موچەخۆرێک کە تا ئێستا
خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردوە، موچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت.
بەپێی نوێترین ئامار، لە یەک
ملیۆن و 114 هەزار مووچەخۆری هەرێم کەمتر لە 15 هەزار موچەخۆر ماون کە بایۆمەتری
بکەن و یو پی ئێن یان بۆ دروستبکرێت.
80 جار خوێندراوەتەوە