شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق گەشتوەتە
هەولێر و داوای بەڵگەی یاسایی نوێیان کردوە بۆ خەرجکردنی پارەی موچەی ئەم مانگە.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕى بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، شاندێکی
باڵای وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتونەتە هەولێر و ماوەی هەفتەیک دەمێننەوە، چەندین
کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن
و چەندین دۆسییەش بە وردى تاوتوێ دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە داوایان کردوە ژمارەى کارتی
نیشتیمانی فەرمانبەران و بەرواری دەرچونی فەرمانی وزاری و بەرواری دەست بە
کاربونیان ئامادەبکرێت، ئەوەش وەک مەرجی سەرەکی خەرجکردنی پارەی موچەى
ئەم مانگە (12)ی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان وەڵامى ئەو داواکاریىە داوەتەوە و داوای لەسەر سەرجەم وەزارەتەکانی
کردوە ئەو بەڵگە یاساییانە ئامادە بکەن.
545 جار خوێندراوەتەوە