کەشناسى پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى
داهاتو بڵاوکردەوە و بەوپێیە ئەمڕۆ و سبەینێ کەشەوهەوا ناجێگیر دەبێت، بەفر
دەبارێت و پلەکانى گەرماش بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئەو پێشبینییانەى کەشناسى سلێمانى
بڵاویکردوەتەوە؛ ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی
ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور دەبارێت،
پاشان کاریگەرییەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت
و کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێشەوە پێشبینى دەکرێت
کە نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین پاشان کاریگەریی
بە لاوازی درێژ ببێتەوە بەرەوناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای هەڵەبجە پاشان
لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -1 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
2103 جار خوێندراوەتەوە