لەلایەن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانییەوە بڕێكی زۆر ده‌رمان و مه‌وادی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه و ماوه‌به‌سه‌رچو
دەستیان بەسەرداگیرا و بڕیارە سەرجەمیان لەناو ببرین.
هەواڵ:KNNC
قائیمقامیەتى سلێمانى
بڵاویکردەوە؛ لەدرێژەى بەدواداچونەکان بۆ رێگری كردن له فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی
ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو و مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوی كشتوكاڵ (مبيد الزراعي) لیژنه‌كه
ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه كه شیاوی به‌كارهێنان نیین.
ئه‌وەخراوه‌ته‌ڕو، لە
چەند کارگە و نوسینگەیەکی کشتوکاڵی دەستبەسەر زیاتر لە دوو تۆن دەرمان و بەرهەمى
نایاساییدا گیراوه، بڕیارە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی
کشتوکاڵی سلێمانییەوە بەشێوەیەکی زانستی لەناو ببرێن.
لیژنەی کشتوکاڵی سەر بە
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، سه‌رپێچیكارانی
مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و له‌لایه‌ن به‌شی یاسای
قائیمقامیه‌ته‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
57 جار خوێندراوەتەوە