سەرۆککۆمار واژۆى نەکردوە... یاساى حیجاب لە ئێران هەڵپەسێردرا

KNN : Kurdish News Network
11:10 - 16/12/2024
جیهان
+
-

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران جێبەجێکردنى یاسای حیجابى هەڵپەسارد و جێگرى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتەش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

 

هەواڵ:KNNC


بە گوێرەی میدیاکانی ئێران ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران یاسای حیجابی بەر لە بڵاوبونەوەی هەڵپەسارد لە کاتێکدا بڕیاربو رۆژی 13ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ جێبەجێکردنی رەوانەی دامەزراوە حکومییەکان بکرێت.

 

لای خۆشیەوە عەلی رەبیعی جێگری سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندوە، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار ئامادە نەبو یاساکە واژۆ بکات و جێبەجێ بکرێت، بڕیاردانی لەسەر ئەم یاسایەی بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سپاردوە.

 

بە گوێرەی یاساکە هەر هاوڵاتیەک پابەندى باڵا پۆشى نەبێت روبەروى سزاى پێبژاردن و زیندانیکردن دەبێتەوە، دوای پەسەندکردنیشی لە پەرلەمانی ئێران نارەزایەتی و رەخنەی توندی ریفۆرمخوازانی ناو دەسەڵات و کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتەوە. 

1689 جار خوێندراوەتەوە