وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی دەکاتەوە ماهیر
ئەسەدی برای بەشار ئەسەد لە عێراق بێت.
هەواڵ:KNNC
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاند؛ سەرجەم ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی
سووریا بەشار ئەسەد لەناو خاکی عێراقدایە، دورە لە ڕاستییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بە وردی ئاگاداربن
لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە میدیا
عەرەبی و ناوخۆییەکان باس لە هەڵاتنی ماهیر ئەسەد دەکەن بۆ ناو خاکی عێراق و بە
دیاریکراویش هەرێمی کوردستان.
153 جار خوێندراوەتەوە