ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند،
دەبێت هاوبەشە کوردەکانمان لە سوریا پارێزراوبن و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا و پێشکەشکردنی
هاوکارییەکانی ئاوەدانکردنەوە بۆ وڵاتەکەش، پەیوەست بێت بە پابەندبونە سیاسی
و ئەمنییەکان لە لایەن ئیدارەی نوێی دیمەشقەوە.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی
فەرەنسا لەبەردەم، پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند پێویستە هاوبەشە کوردەکان
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزرێن و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی کورد کردوە و رایگەیاندوە کە
"کورد بەشێکی گرنگ و پێکهاتەیەکی سەرەکی بون لە شەڕی داعشدا"، دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشیكبن لە پرۆسەی سیاسی لە سوریای نوێدا
وەزیرەکەی فەرەنسا لەبارەی دۆخی سوریاوە
راشیگەیاندوە، کە کۆبوونەوەیەک لەوباریەوە لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەب، تورک و
ڕۆژئاواییەکان لە مانگی یەکی ساڵی داهاتودا ڕێک دەخەن.
لەبارەی سزاکانەوە ئاماژەی بەوەشکردوە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا و هاوکارییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی
وڵاتەکە پێویستە بە مەرج بێت و بەپێی
پابەندییە سیاسی و ئەمنییەکانەوە بێت لە لایەن ئیدارەی نوێی دیمەشقەوە.
229 جار خوێندراوەتەوە