گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
دیمەشق دەستپێکردەوە و ئەمەش بە یەکەم گەشت دوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار
ئەسەد دادەنرێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیاریی میدیاکانی سوریا، جموجۆڵەکانی
فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیپێکردوەتەوە
و ئەمڕۆش یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەکەوە لە دوای روخانی رژێمى
سوریا لە دیمەشقەوە بۆ حەلەب ئەنجامدرا.
رۆژی 14ـی ئەم مانگە بەشێک لە سەرچاوەکانی فڕۆکەوانی سوریا
رایانگەیاندبو، لە 18ی کانونی دوەمەوە گەشتە فڕۆکەوانیەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستپێدەکاتەوە.
دوای ڕوخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە 8ـی
کانونی دوەمەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لەلایەن چەکدارانی دەستەی تەحریری
شامەوە کۆنتڕۆڵ کرا و بەهۆی زیانگەیاندن بە بەشێک لە فڕۆکەخانە
و ژمارەیەک فڕۆکە، گەشتە ئاسمانیەکانى راگیران.
44 جار خوێندراوەتەوە