ئەم هەفتەیە شەپۆلێکى بەهێزى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 29/09/2024
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رو لە هەرێمى کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە نزیکەی 50 ملیمەتر باران ببارێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەوە رو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات و بڕێکی زۆر باران ببارێت.

 

لەو بارەیەشەوە محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسیی ڕایگەیاند: کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه زیاتر دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی 50 ملیم باران هەیە.

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی دەکات، پلەکانی گەرما دو پلە دابەزن و رەشەباش لە سلێمانی و کەرکوک گەرمیان بەردەوام دەبێت و گەرمترین ناوچەش گەرمیان دەبێت و فێنکترینیش حاجی ئۆمەران.

 

لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، بەرزترین پلەی گەرما زیقاڕ دەبێت کە 41 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە نەینەوا دەبێت.

5580 جار خوێندراوەتەوە