هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بەغدادە کۆتا گوژمەی
پارە بۆ دابەشکردنی موچەى مانگى هەشت بنێرێت و تا ناوەڕاستی مانگی
داهاتوش موچەی مانگى نۆى بنێردرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کەی ئێن ئێنی
راگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، کۆتا گوژمەپارە بۆ دابەشکرنی
موچەی مانگی هەشتى موچەخۆران بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان کە 240 بۆ 243 ملیار دینارە و راستەوخۆش دوا ئەوە لیستی موچە رادەگەیەنرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کەموکوڕییەکانی لیستی
موچە لە قۆناغی کۆتاییهاتندان و هاوکاتی ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت تا ناوەڕاستی
مانگی داهاتو، بەغداد موچەی مانگی ئەیلول خەرج بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 24ی ئەم مانگەدا راگەیەنرا،
کە نوسراوی خەرجکردنی کۆتاگوژمەی موچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق
کراوە، لەگەڵ بڕی پێشو کە 572 ملیارە و 143 ملیارەکەی مانگی تەمموز دەکاتە سەرو
ترلیۆنێک و بەشی دابەشکردنی موچە دەکات کە 998 ملیار دیناری پێویستە.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
5266 جار خوێندراوەتەوە