ئەمڕۆ تەواوکارى موچەى مانگى ئاب خەرج دەکرێت و خشتەى موچە بڵاودەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 01/10/2024
ئابوری
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کۆتا گوژمەپارە بۆ موچەی مانگی ئاب خەرج بکات و لیستی موچە رادەگەیەندرێت،لە سێ رۆژیشدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق 243 ملیار دیناری تەواوکاری بۆ موچەی مانگی ئاب بنێرێت، بەوەش لەگەڵ 755 ملیارەکەی دیکە کورتهێنانی موچەی مانگی ئاب پڕدەبێتەوە موچەی موچەخۆران دابەش دەکرێت.

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: لەگەڵ پارەدارکردنەکە و پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە، هەر ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاب رادەگەیەنێت و لە سێ بۆ چوار رۆژیشدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانیش دو رۆژە وردبینیکردن لە موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردوە و تا 15ی ئەم مانگە لەپێش هەڵبژاردندا موچەیەکی دیکەش دابەش دەکرێت.

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق

848 جار خوێندراوەتەوە