بەراورد بە دوێنێ؛ نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە

KNN : Kurdish News Network
08:18 - 29/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بە جێگیری ماوەتەوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ یەکشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (98)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

65 جار خوێندراوەتەوە