بەپێی پێشبینییەکانى
کەشناسى لەمشەوەوە نمە باران دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت لەگەڵ
چالاکبونى با لە هەندێک ناوچەى جیاواز.
هەواڵ:KNNC
بەشى پێشبینییەکانى
کەشوهەواى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن پێشبینى دەکات ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بێت و لەناوچە
شاخاوییەکانیش بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، هەروەها لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى
هەرێم نمە باران دەبێت کە بەتایبەتى لە سنورى ئیدارەى راپەرین هەندێک کات دەگۆرێت
بۆ تاوە باران و بروسکە بە شێوەی پچرپچر .
لەبارەى سبەینێ چوارشەممەوە پێشبینى کراوە ئاسمان
نیمچە هەور بێت و لە هەندێک ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە ، هەروەک لە هەندێ کات لەناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى
سلێمانى و هەڵەبجە و (ناوچەکانی گەرمیان )
ئەگەری چالاک بونی با هەیە بۆ 30 کم/ک .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە :
هەولێر :30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى
1651 جار خوێندراوەتەوە