سەرۆکى دەستەى تەحریر
شام رایدەگەیەنێت کە ئەو خۆى وەک ئازادکەریی سوریا نابینێت، دەشڵێت: نوسینەوەى
دەستورێکى نوێ بۆ وڵاتەکە و رێکخستنى هەڵبژاردن سێ بۆ چوار ساڵ دەخایەنێت، لەبارەى
پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ کورد دەڵێت: لە پەیوەندیداین.
هەواڵ:KNNC
ئەبو محەمەد جۆلانى،
سەرۆکى دەستەى تەحریر شام، لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى ئەلعەرەبییە
رایگەیاندوە؛ من خۆم وەک ئازادکەرى سوریا نابینم و خەڵکى سوریا خۆى رزگارکەریی
خۆیەتى.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە گروپەچەکدارەکان هەوڵێکى زۆریانداوە لەکاتى پرۆسەى ئازادکردنى سوریا کەمترین
زیان بکەوێت و گۆڕینى دەسەڵات بەشێوەیەکى ئاشتیانە و هێمنانە بێت.
لە بەشێکى دیکەى
قسەکانیدا جۆلانى باسى لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد کردوە و دەڵێت: لە ئێستادا
لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکانى
باکورى رۆژهەڵاتى روسیا و دواتریش لکاندنى هێزەکانیان بە هێزى حکومەتى وڵاتەکەوە.
وتوشیەتى: کورد بەشێکى
دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانى سوریا و جەختیشى کردوەتەوە کە وڵاتەکە نابێت "کەرت
کەرت" بکرێت.
لە بەشێکى دیکەى
قسەکانیشیدا ئەبو ئەحمەد جۆلانى باسى لەوەکردوە کە بە هیواوەن ئیدارەى نوێی
ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ سزاکانى سەر سوریا هەڵبگرێت.
266 جار خوێندراوەتەوە