شەوى رابردو، بەهۆى ئەوەى توشى حاڵەتى رشانەوە
و بورانەوە بوە، منداڵێکى تەمەن 10 ساڵان رەوانەى نەخۆشخانەى کەرکوک کراوە، بەڵام
دواى پشکنین دەرکەوتوە ئەم منداڵە بە سەختى ئەشکەنجە دراوە و بەهۆشیەوە دوو مامى
دەستگیر کراون.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لەبارەى ئەم روداوەوە
رایگەیاند؛ نزیک کاتژمێر 9:00ـى شەوى رابردو، منداڵێکى بە رەگەز عەرەب کە دانیشتوى
گەڕەکى کۆبانێیە رەوانەى نەخۆشخانەى کەرکوک کراوە و حاڵەتەکەى بونى رشانەوە و
بورانەوە بوە و لەگەڵیشیدا حاڵەتەکەى خراپتر بوە و زیاتر لە جارێک دڵى لە لێدان
کەوتوە و بە ئامێر؛ لێدانى دڵى بۆ گەڕێنراوەتەوە، بەڵام دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بەهۆى
سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە دواى پشکنینى پزیشکى
دەرکەوتوە کە ئەم منداڵە ئەشکەنجە دراوە و بە دار و ئاسن لێی دراوە، بۆیە هەر شەوى
رابردو لەلایەن پۆلیسى نەخۆشخانەکەوە مامێکى منداڵەکە دەستگیر کراوە و بەیانى
ئەمڕۆش مامێکى دیکەى دەستگیر کراوە.
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن ئەوەشى خستەڕو کە دایک و
باوکى ئەم منداڵە جیابونەتەوە و باوکیشى سزاى زیندانیی هەتا هەتایی بەسەردا
سەپێنراوە، لەگەڵ مام و ئامۆژنى ژیاوە و گومانیش دەکرێت هەر ئەوان ئەشکەنجەیان
دابێت و بوبێتنەهۆى گیانلەدەستدانى.
کەرکوک/ دلۆڤان مەجید
297 جار خوێندراوەتەوە