پەرلەمانتارێکی هۆڵەندا: داوامان لە حکومەت کردوە مافەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستەبەر بکرێن

KNN : Kurdish News Network
06:19 - 14/12/2024
کوردستان
+
-

پەرلەمانی هۆڵەندا دو پڕۆژە بڕیاری لە بەرژەوەندیی ڕۆژئاوای کوردستان پەسەند کرد و داواش لە حکومەتی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا دەکات، هەوڵ بدەن مافەکانی کورد لە سوریا لە قۆناغی راگوزەریدا دەستەبەربکرێن.

 

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئێریك فان دەر بورخ، پەرلەمانتاری هۆڵەندا رایگەیاند: لەکۆبونەوەى (12)ـی ئەم مانگە و لە کۆی (149) پەرلەمانتار، بەدەنگی (146) پەرلەمانتار، دو پڕۆژە بڕیار لە بەرژەوەندی رۆژئاوای کوردستان بون، پەسەندکران.  


رونیكردەوە: لە بڕیارەکاندا هاتوە؛ لەسەر ئاستی پەیوەندی نێوان دو دەوڵەت هۆڵەندا داوا لە تورکیا بکات،  دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر کوردانی سوریا ڕابگرێت، هەروەك داوایشیان لە حكومەتی هۆڵەندا کردوە؛ مافەکانی کورد لە سوریای داهاتودا دەستەبەر بکرێن و کورد و ئێزدی و کریستانەکانی سوریا، لە تیرۆر بپارێزرێن.


پەرلەمانتارەکەى هۆڵەندا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپا، پەرلەمانتاریان داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کردوە؛ رۆڵ بگێڕێت بۆ پاراستنی کورد و بەدیهێنانی سوریایەکی سەقامگیر.

664 جار خوێندراوەتەوە