لەسەردانە رانەگەیەندراوەكەی بۆ عێراق،
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوای لە سودانی كردوە رێگری لە بەكارهێنانی خاكی عێراق
بۆ ناردنی چەك بۆ سوریا بكات و رێوشوێنی توندیش بەرامبەر بە ئەو گروپانە بگرێتەبەر
لە عێراق هێرش دەكەنە سەر سەربازانی وڵاتەكەی.
هەواڵ: (KNNC)
ماڵپەڕی بلومبێرگ رایگەیاند: لەسەردانە
رانەگەیەندراوەكەی و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی دیكەی كابینەكەی
محەمەد شیاع سودانی، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە سودانی
راگەیاندوە: رێگری لە ئێران بكەن كە خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك بۆ سوریا بەكارنەهێنێت.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ
ئەوەیخستوەتەڕو، لە ئێستادا تاران لە ڕێگەی عێراقەوە چەک بۆ چەكدارە نزیكەكانی خۆی
لە سوریا دابین ناکات.
سەرچاوەیەکی كۆشكی سپی كە رەتی
كردوەتەوە ناسنامەی ئاشكرا بكات، بە بلومبێرگی رایگەیاندوە، بلینکن جەختی کردەوە کە
بارودۆخی سوریا ناسکە، واشنتۆن دەیەوێت كە عێراق رێگری بکات لە دابینكردنی چەك بۆ
ئەو گروپانەی لەلایەن تارانەوە پاڵپشتی دەكرێت، بۆ ئەوەی دۆخی ئەو وڵاتەکە
لەوەزیاتر ناجێگیر نەبێت.
ماڵپەڕی بلومبێرگ ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرتنەبەری رێوشوێنی توندە بەرامبەر
ئەو گروپە عێراقییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەكرێت کە جار جار هێرش
دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لەو وڵاتە جێگیرکراون.
839 جار خوێندراوەتەوە