فەرماندەی
گشتیی هێزە چەكدرەكانی سوریا رایدەگەیەنێت: ئیدارە نوێی سوریا پەیوەندی لەگەڵ مەسیحییەکان
و دروزەکان هەیە، و دەشڵێت: جیاوازی لەنێوان کۆمەڵگەی کوردی و رێکخراوی پەکەکە
هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەحمەد شەرع،
فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا، رایگەیاند: حکومەتی داهاتو لە سوریا هەڵبژاردن
ئەنجام دەدات و وەزارەتی بەرگری لە قۆناغی
داهاتودا سەرجەم هێزە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و هیچ چەکێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی
دەوڵەتی سوریا نامێنێت.
وتیشی: بۆ
نوسینەوەی دەستور لیژنە و ئەنجومەنەکان پێکدەهێنرێن هەروەها فۆڕمی دەسەڵات بۆ بڕیاری
پسپۆڕان و شارەزایانی یاسایی و گەلی سوریا جێدەهێڵرێت و توانا و لێهاتویی دەبێتە
بنەمای كاركردن لە وڵات.
سەبارەت
بە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا ئەحمەد شەرع ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەیوەندی لەگەڵ مەسیحییەکان
و دروزەکان هەیە، كە ئەوانیش لەناو بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا شەڕیان کردوە،
هەروەك وتوشیەتی: جیاوازی لەنێوان کۆمەڵگەی کوردی و رێکخراوی پارتی كرێكارانی
كوردستان “پەکەکە” هەیە.
479 جار خوێندراوەتەوە