حکومەتی راگوزەر لە سوریا پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 14/12/2024
جیهان
+
-

حکومەتی راگوزەر لە سوریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، ئەو هێرشانە رابگرێت کە ئیسرائیل دەیانکاتە سەر خاکی وڵاتەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە دوو نامەدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، حکومەتی راگوزەر لە سوریا داوا دەکات، هەنگاوی جدی بنێن، تا ئیسرائیل رابگرن لەو هێرشانەی دەیانکاتە سەر خاکی وڵاتەکە، هەروەها لەو ناوچانەش بکێشێتەوە کە لە باکورەوە هاتوەتە سوریا، چونکە ئەوە بە پێشێلکردنی ئەو رێکەوتنە دادەنرێت لە ساڵی 1974 ئەنجامدراوە.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە، ئەو دوو نامەیە لە 9ـی کانونی یەکەمی ئەمساڵ و یەک رۆژ دوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکۆماری سوریا، ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتوەکان کراون.

 

قوسەی زەحاک، باڵیۆزی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندوە، لەژێر رێنماییەکانی حکومەتی راگوزەردا کار دەکات و داواکارییەکانی وڵاتەکەی گەیاندوە بە ئەنجومەنی ئاسایش.
نامەکەش دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل، 25 کیلۆمەتری دیکە چوەتە ناو خاکی سووریا و لەچەند ناوچەیەکیش بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی.

445 جار خوێندراوەتەوە