وەزیری دەرەوەی
ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: پێویستە دەوڵەتی داهاتوی سوریا نوێنەرایەتی گەلانی سوریا
بكات و سەرجەم پێکهاتەکانی کۆبکاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەنتۆنی
بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: دەمانەوێت دەوڵەتی داهاتوی سوریا نوێنەرایەتی
گەلانی سوریا بكات و سەرجەم پێکهاتەکانی کۆبکاتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گوێیان لە
قسەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا گرتوە و چاوەڕێ دەكەن کردارێک ببینن.
وتیشی: ئەمەریکا
یەکەم وڵاتە كە هاوكاری مرۆیی پێشکەش بە سوریا دەكات و پێویستە هەمو لایەک بەشداری
لەم هەوڵەدا بکەن.
وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ویستی ئەمەریكایە كە دڵنیا بێتەوە كە رێكخراوی داعش
ناگەڕێتەوە هەروەها لەگەڵ تەحریر شام و گروپەکانی دیكە گفترگۆ بۆ گەڕانەوەی ئۆستین
تایس، رۆژنامە نوسە ئەمەریكییەكە كردوە.
172 جار خوێندراوەتەوە