حکومەتی نەمسا
هەزار دۆلار دەداتە هەر پەنابەرێکی سوری کە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
هەواڵ:KNNC
کارل نەهامەر،
راوێژکاری حکومەتی نەمسا لەسەر پلاتفۆڕمی X،
بڵاویکردوەتەوە، پاڵپشتی ئەو هاوڵاتییە سورییانە ددەکەن کە ئارەزویانە بگەڕێنەوە
زێدی خۆیان، دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕی هەزار یۆرۆ (1005
دۆلار)، دەدەنە هەر پەنابەرێکی سوری کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، چونکە
ئێستا سوریا پێویستی بە هاوڵاتییەکانی هەیە بۆ ئەوەی دوبارە بونیاد بنێرێتەوە.
بەڵام هێشتا دیار
نییە چەند سوری دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، لە هەمانکاتدا گەشتە
ئاسمانییەکانی نەمسا بۆرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی گرژییەکانەوە راگیراوە.
108 جار خوێندراوەتەوە