روانگەی مافی
مرۆڤی سوریا ئاشکرایدەکات، ماهر ئەسەد خودی خۆی سەرپەرشتی سەرجەم کارگەکانی
بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری کردوە، دەشڵێت: ئەو کارگانەی لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا
نەبون ناچارکراون باج بدەن.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوری
بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بڵاویکردوەتەوە، ماهر ئەسەد برای بەشار ئەسەدی سەرۆکی
سوریا، کۆنتڕۆڵی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی لە وڵاتەکە کردوە.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، ماهر ئەسەد راستەوخۆ و خودی خۆی سەرپەرشتی سەرجەم کارگەکانی
بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری کردوە، ئەو کارگانەش کە راستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی
خۆیدا نەبون، ناچارکراون باج و سزای دارایی بدەن.
کارگەکانی
بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لە لادێکانی حومس و لازقیە و تارتوس بون، لەلایەن
ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەدەوە بەڕێوەدەبران.
هاوکات چەند
سەرچاوەیەک بە روانگەکەیان راگەیاندوە، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان پێشتر لەژێر
چاودێری راستەوخۆی حیزبوڵای لوبنان-ـدا بون و وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی دارایی بەکاریانهێناوە،
بەڵام ناکۆکییەکان وایکرد، بنەماڵەی بەشار ئەسەد کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن و
حزبوڵای لوبنان بەتەواوی لە بازرگانییەکە دوربخەنەوە.
هەروەها، ئاسایشی
فیرقەی چوار بەرپرسیار بوە لە پەرەپێدانی ناوخۆیی ماددە هۆشبەرەکان و گەیاندنیان
بە بەکارهێنان و ساخکردنەوەی لە بازاڕدا، چونکە کارگەکانی تارتووس و لازقییە ناوەندی
سەرەکی دروستکردنی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن بوون.
لەگەڵ ڕوخانی ڕژێمی
پێشوودا، سیماکانی ئەم تۆڕە جیهانییە سەریان هەڵدا و کاریگەرییەکانی تەنیا لە ناوخۆی
سووریادا سنووردار نەبوو، بەڵکو زیاتر بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی درێژ بووەوە.
69 جار خوێندراوەتەوە