دادگای تاوانەکانی پارێزگای
نەینەوا، سزای خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەی راگەیاند کە تێیدا دەیان کەس لە روداوێکى
ئاگرکەوتنەوەدا گیانیان لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
دادگای تاوانەکانی پارێزگای
نەینەوا، بڕیارى 10ساڵ زیندانیکردنی بۆ خاوەنی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە دەرکرد
کە ساڵی رابردو لە روداوێکى نەخوازراودا ئاگری گرت و بەهۆیەوە دەیان بەشداربوى
ئاهەنگێکى خێزانیی بونە قوربانیی.
بڕیارەکە لەلایەن دەسەڵاتی
ئەنجومەنی دادوەریی عێراقەوە دەرچوە، لەگەڵ هەژمارکردنى ئەو ماوەیەى راگیراوە کە
لە (27/9/2023) تا (10/12/2024) بۆى هەژمارکراوە و بڕیاردراوە بە سزادانى بە 10
ساڵ زیندانیی کاتیی.
هاوکات دوای روداوەکە،
حسێن عەلاوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێڕاق رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی خۆی
سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکات و کەمتەرخەمی روداوەکە بە سزای خۆی دەگەیەنرێت.
ئەمە لەکاتێكدایە 26ى مانگى ئەیلولى ساڵی
رابردو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئاگری
گرت، تێیدا 107 کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێویاندا 41 تەرم نەناسرانەوە بەهۆی زۆریی
رێژەی سوتانەکانیان، 150ی دیکەش بریندار بون.
204 جار خوێندراوەتەوە