وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد و جەخت
دەكاتەوە كە ئەمەریكا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی بەغدادی
پایتەخی عێراقی كرد و رایگەیاند: واشنتۆن پابەندە
بە پاراستنی ئاسایشی عێراقەوە و رێگە نادات جارێكی دیكە رێكخراوی داعش سەر هەڵبداتەوە.
بریار وایە پاش كەمێكی دیكە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا
لەگەڵ بەرپرسیانی باڵای حكومەتی عێراق كۆبێتەوە.
سەردانەكەی ئەنتۆتی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەستە بە رەوشی
سوریاو ناوچەكەوە.
215 جار خوێندراوەتەوە