نوسینگەی سودانی: لە كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی
ئەمەریكا، دۆخی سوریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەواڵ: (KNNC)
دوای گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ بەغداد، ئەنتۆنی بلینكن، لەگەڵ
محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوە، نوسینگەی سودانیش بڵاویكردەوە: دۆخی
سوریا و ناوچەكە و پەیوەندی دوقۆڵی نێوان هەردو
وڵات تاوتوێ كرا.
ئەوەیخستوەتەڕو، سەرۆک وەزیرانی عێراقی جەختی لە پشتیوانی کردنی سوریا
كردەوە و وتی: بۆ دڵنیابون لە بەهێزکردنی
وڵاتەكەیان و دەسبەرداركردنی سەقامگیری، پێویستە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا
بەشداری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بكەن.
لای خۆشیەوە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر رێککەوتنی
ئەمەریکا لەگەڵ عێراق كردەوە و ئاماژەی بەڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەكەدا كرد و راشیگەیاند:
پێویستە لە سوریا حكومەتێكی گشتگیر پێكبهێنرێت کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی سوریا بێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە كۆبونەوەی نێوان سەرۆ وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن جەختی لەسەر پابەندبونی وڵاتەكەیی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەئاسایش و سەروەری عێراق
كردەوە.
226 جار خوێندراوەتەوە