وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە پشتیوانی لە گەلی
سوریا بکەن، بۆ دەرچون لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەد.
هەواڵ: KNNC
ئەنتۆنی
بلنکین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەغداد رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دۆخی
سوریایان تاوتوێکردوە.
وتیشی: هەردو
وڵات سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، لە نەهێشتنی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە لە
تیرۆرستان و پابەندین بە پابەندبونیان بە کارکردن لەگەڵ عێراق لە بواری ئەمنیدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی: پێویستە
عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، هەمو هەولێك بدەن بۆ پشتیوانیکردنی گەلی سوریا بۆئەوەی
لە قۆناغی سەردەمی ئەسەد دەربچن.
64 جار خوێندراوەتەوە