بە بڕیارى وەزارەتى
ناوخۆى تورکیا، هاوسەرۆکى گەورەشارەوانیی وان لە باکورى کوردستان لە کارەکەى دورخرایەوە
و لەجێگەى قەیوم دانرا.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هەواڵى
مێزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە؛ بەیانى ئەمڕۆ
عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکى گەورەشارەوانیی وان لە کارەکەى دورخراوەتەوە و ئۆزجان
باڵچى، پارێزگارى وان بە وەکالەت لە شوێنەکەى دانراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە پۆلیس هەڵیکوتاوەتەسەر شارەوانى وان و لەوکاتەدا بەشێکى زۆر لە چالاکوانان و
رۆژنامەنوسان لە شوێنەکە بون و گەمارۆ دراون.
لە رۆژى سێشەممەى رابردو (11/2/2025) دادگاى سزا قورسەکانى
ئامەد، بە تۆمەتى هاوکاریکردنى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) سزاى سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانیکردنى بەسەر
عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکى گەورە شارەوانى وان سەپاند.
189 جار خوێندراوەتەوە