د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، لەچەند خاڵێکدا هۆکارەکانی
خەواڵویی و شەکەتی دوای بەربانگ روندەکاتەوە، هەروەها شێوازی چارەسەرکردنیشی
دەخاتەڕو.
بە گشتی هۆکارەکان ئەمانەن:
- خواردنی بڕێکی
زۆر خۆراکی چه‌وری و شیرینی بەپه‌له و خێرایی له کاتی به‌ربانگ .
- دابه‌زینی فشاری خوێن
پاش خواردنی ژه‌مه‌کان، چونکه بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌ده و کۆئه‌ندامی
هه‌رس
- دابه‌زینی ئاستی
دابه‌زینی شه‌کره له خوێندا، یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رز ده‌بێته‌وه به‌خێرایی
و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له ئه‌نسۆلین.
- هیلاک بون له
ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون.
- کۆنیشانه‌ی پڕبوونی
گه‌دده دوای نان خواردن.
- وشکبوونه‌وه‌ی له‌ش
به هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی ته‌ندروست.
ـ که‌می جوڵه و دانیشتن
یان پاڵ که‌وتن و وه‌رزش نه‌کردن له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان.
- که‌می ڤیتامین و
کانزا و به‌دخۆراکی.
- هۆکاری ده‌رونی:
فشار و دڵه‌ڕاوکی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی.
ـ خواردنی ده‌رمانی فشاری
خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشیه‌کانی تر به شێوازێکی هه‌ڵه.
- بونی هۆکاره‌کانی
شه‌که‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ک تێکچونی هۆرمۆنه‌کان،
که‌م خوێنی.
نیشانه‌کانی خه‌واڵویی
و بێهێزی دوای به‌ربانگ:
ـ هه‌ستکردن به بێهێزی
و بێتاقه‌تییه‌کی زۆر ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ
- سه‌رئێشه و گێژبون
و هه‌ستکردن به سه‌ر سوڕانه‌وه.
ـ ته‌مه‌ڵی و نه‌بونی
توانای ئه‌نجامدانی هیچ کارێک
- خه‌واڵویی و باویشک
دانه‌وه‌ی بەردەوام
- زو هیلاکبون دوای که‌مترین
جوڵه.
ـ له‌رزین و ئاره‌ق
کردنه‌وه و دڵ په‌له په‌ل کردن.
شێوازیی چاره‌سکردنی
خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ:
ـ ده‌ستنیشان کردنی هه‌ر
هۆکارێکی نه‌خۆشی و چاره‌کردنی به پێی توانا
ـ به په‌یڕه‌وکردنی ڕێنماییه
گشتییه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
485 جار خوێندراوەتەوە