نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک
نزیکدەبێتەوە لە سێ هەزار دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2.985 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەرێژەی 2.5% بەرزبونەوەی تۆمارکردوە، ئەوەش بەهۆی
نادڵنیاییەکانەوە لەبارەی باج و بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی
0.2% بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 2996.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 33.72 دۆلار، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.1% بەرزبووەوە و
گەیشتە 995.30 دۆلار و پالادیۆم بە ڕێژەی 0.7% بەرزبووەوە و گەیشتە 964.32 دۆلار.
732 جار خوێندراوەتەوە