نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:24 - 12/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (8) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 52 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (66) دۆلار و (77) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 52 سەنت بەرزبوەتەوە.

29 جار خوێندراوەتەوە