نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بە جێگیری ماوەتەوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (36) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى جێگیرە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
جێگیرە.
49 جار خوێندراوەتەوە