كارمەندانی فڕۆكەخانەكانی ئەڵمانیا مانگرتنیان راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
04:20 - 10/03/2025
ئابوری
+
-

کرێکارانی خزمەتگوزاری، ستافی زەمینی و کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەكانی ئەڵمانیا مانیانگرتوە و گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرانسەری ئەڵمانیا ئیفلیج کردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

یۆرۆنیوز بڵاویكردوەتەوە؛ بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكەیان و زیادكردنی موچەكانیان، کرێکارانی خزمەتگوزاری، ستافی زەمینی و کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی ئەڵمانیا مانیانگرتوە كە بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرانسەری ئەڵمانیا ئیفلیج کردوە، هەروەها كاریگەری لەسەر (13) فڕۆكەخانەی گەورەی دنیا دروستكردوە.

 

رونیكردوەتەوە، مانگرتنەکە لە لایەن سەندیکای کرێکارانی ڤێردییەوە رێکخراوه،‌ كە داواكاریی سەرەكی خۆی لە زیادکردنی موچە و باشترکردنی بارودۆخی کارکردن بۆ نزیکەی دو ملیۆن و (500) هەزار کرێکاری کەرتی گشتی دەبینێتەوە.

 

ئاشكرای كردوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە كە تەنها (10) گەشتی فڕۆکە بەڕێکەوتبون، کرێکاران و كارمەندانی فڕۆكەخانەی هامبۆرگ بە شێوەیەکی کتوپڕ و ده‌ستیان له‌ كارهه‌ڵگرت، كەبەهۆشییەوە (300) گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشێنرانەوە و زیاتر لە (40) هەزار سەرنشین لەچاوەڕانیدا ماونەتەوە.

 

میدیا ناوخۆییەكانی ئەڵمانیا رایانگەیاند: دوای مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی فڕۆكەخانەی هامبۆرگ، كارمەندانی فڕۆكه‌خانەكانی‌ فرانکفۆرت، میونشن، بەرلین، شتوتگارت، کۆڵن-بۆن، دوسلدۆرف، دۆرتمۆند، هانۆڤەر، برێمن و لایپزیگ-هال مانگرتیان راگەیاند.

 

یۆرۆنیوز ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە، وتەبێژی فڕۆکەخانەی هامبۆرگ مانگرتنەكەی كرێكاران و كارمەندانی سه‌ركۆنه‌ کردوە و وتویەتی: لە وەرزی گەشتەکانی پشوی بەهاردا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە كارمەندانی سزای گەشتیارانی وڵاتەكەیان داوە.

53 جار خوێندراوەتەوە