نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى
برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى
جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (69) دۆلار و (22) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 98 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (65) دۆلار و (90) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەی 76 سەنت دابەزیوە.
39 جار خوێندراوەتەوە