ئەحمەد شەرع، سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی
نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان، رایگەیاند، ئەوەی ئێستا رودەدات بەشێکە
لەو ئاڵنگارییانەی چاوەڕوانکراو بو، جەختیشدەکاتەوە، دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەت بێت لەپێناو ئاشتی و ئارامی.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری
کاتی سوریا لە وتارێکدا لەدوای نوێژی بەیانی لە مزگەوتێکی دیمەشق داوای لە هەمو
ئەو هێزانە کرد کە پشێویان دروستکردوە پابەندی فەرمانی سەرکردە سەربازییەکان بن و
دەستبەجێ ناوچەکان چۆڵبکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.
راشیگەیاند، ئەوەی
ئێستا لە سوریا رودەدات، بەشێکە لەو ئالنگارییانەی کە چاوەڕوانکراو بو.
جەختیشی کردەوە، هەر کەسێک
هێرش بکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەتوندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"گەلەکەمان لە کەناراوەکانی سوریا و لە ناوچەی ئاڵۆزییەکان بەشێکی گرنگی وڵاتەکەمانن
و ئەرکی ئێمەیە پارێزگارییان لێ بکەین".
سەرۆککۆماری کاتی
سوریا جارێکی دیکە جەختیکردەو،ە دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، لەپێناو
پاراستنی ئاشتی و سەلامەتی سورییەکان.
وتیشی: "بەشێک لە پاشماوەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەوڵیانداوە سوریای
نوێ تاقیبکەنەوە، بەڵام نازانن ئێمە لە شەڕی رزگاریدا شەڕمان لەگەڵ ئەوان کرد،
دەمانەوێت ئەو وڵاتەی ئەوان لەناویان برد جارێکی دیکە چاکسازی تێدا بکەینەوە".
67 جار خوێندراوەتەوە