نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 10/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (2) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 34 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (66) دۆلار و (66) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 38 سەنت دابەزیوە.

41 جار خوێندراوەتەوە