نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:13 - 08/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (36) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 83 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و سەنتێک بەرزبوەتەوە.

62 جار خوێندراوەتەوە