دواى نزیکەى 40 رۆژ لە
دابەشنەکردنى، ئەمڕۆ موچەى بەشێک لە موچەخۆرانى هەرێم دابەش دەکرێت و
بەپێی خشتەکەى وەزارەتى داراییش پرۆسەکە لە شەش رۆژدا کۆتایی دێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ، بە دابەشکردنى
موچەى (خانەشینى شارستانى، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانە سیاسییەکان،
بەرکەوتوانى چەکى کیمیایی) پرۆسەى موچە دابەشکردن لە هەرێمى کوردستان دواى 36 رۆژ
دەستپێدەکات.
رۆژانى هەینى و شەممە،
دابەشکردنى موچە بەردەوام نابێت و رۆژى یەکشەممەش، تەنها (کەسوکارى شەهیدان و
ئەنفالکراوان و خانەنشینى پێشمەرگە) موچەکانیان وەردەگرن، لە رۆژى دوشەممە و
سێشەممەش تەواوى دەستە و بەڕێوەبەرایەتیی و وەزارەتەکان موچەکانیان وەردەگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دوێنێ وەزارەتى دارایی عێراق بڕى 957,925,880.078 دینارى وەک تەمویلى موچەى مانگى شوبات
رەوانە کرد و حکومەتى هەرێمیش تەواوى وەزارەتەکانى راسپارد خشتەى موچەى مانگى
ئازار ئامادە بکەن و بە وتەى حکومەتى
هەرێم دەیانەوێت پێش هاتنى جەژنى رەمەزان موچەى مانگى سێش دابەش بکرێت.
114 جار خوێندراوەتەوە