نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (85) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 77 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (53) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
76 سەنت بەرزبوەتەوە.
33 جار خوێندراوەتەوە