نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 14/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (70) دۆلار و (32) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 44 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (1) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 46 سەنت بەرزبوەتەوە.

30 جار خوێندراوەتەوە