سەرۆكی روسیا
رایدەگەیەنێت: مۆسكۆ بە پێشنیاری کۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا ڕازییە، بەمەرجێک
ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی درێژخایەن.
هەواڵ: (KNNC)
ڤلادیمێر پوتین،
سەرۆکی روسیا ئاشكرایكرد، مۆسکۆ بە پێشنیازی کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆكرانیا رازییە،
بەڵام بە ئەو مەرجەی ئاگربەستەكە ئاشتی درێژخایەن بەدیبهێنێت و چارەسەری قەیرانەكە
بكات
وتیشی: روسیا
پشتگیری لە ئاگربەستی (30) رۆژە لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات، بەڵام ئەو ماوەی كە بۆ
ئاگربەست دیاریكراوە چۆن بەکاردەهێنرێت.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، پێدەچێت ئەو ئاگربەستە (30) رۆژ لەلایەن ئۆکرانیاوە بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێی
سەرباز و دابینکردنی چەک بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لە ئۆبلاستی کورسک، بۆیە پێویستە
چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی ئەو ئەگەرە بۆ مۆسكۆ رونبكرێتەوە.
256 جار خوێندراوەتەوە