لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا، رایدەگەیەنێت: رەشنوسی دەستوری ئاڕاستەی
سەرۆكی راگوزەری سوریا كردوە و دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی نوسینەوەی دەستوری سوریا، رەشنوسی دەستویان رادەستی
ئەحمەد شەرع كرد و لە بڵاوكراوەیەكیشدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، دەستور بەسەر
پێشەکییەک و چوار بابەتدا دابەشکردوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بڕگە
گشتییەکاندا بکرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو، ناوی وڵاتەكە كۆماری عەرەبی سوریایە و ئەنجومەنی گەل مافی
لێپرسینەوەی لە وەزیرەكان و گۆڕینی سەرۆك كۆماری هەیە، هەروەها دەسەڵاتی
جێبەجێكردن لای سەرۆك كۆمار دەبێت و پەیوەندی وەزیرەكان راستەخۆ بەوەوەدەبێت.
رونیانكردوەتەوە كە، دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل هەروەها
هەوڵی دروستكردنی لاپەڕەیەكی تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دراوە، جەخت لە جیاکردنەوەی
دەسەڵاتەکان کراوە و تەنیا ڕاگەیاندنی باری نائاساییە لە دەستی سەرۆکدا هەیە،
هەروەها سەرۆک كۆمار مافی ئەوەی هەیە دادگایەکی دەستوری نوێ دەستنیشان بکات.
لیژنەی نوسینەوەی دەستوری ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، دەستوری نوێ مافی ژنان و
ئازادی بیروڕای زامن كردوە و فیقهی ئیسلامی سەچاوەی سەرەکی یاسادانانە هەروەها دەسەڵاتەكانی
سەرۆك كۆمار بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سنورداركراوە و قۆناغی ڕاگوزەری بە پێنج ساڵ دیاریكردوە.
231 جار خوێندراوەتەوە