کەشوهەواى ئەم دوو رۆژە بەدڵى سەرمابردەڵەکانە

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 13/03/2025
کوردستان
+
-

پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەم 48 کاتژمێرە پلەکانى گەرما بەرزبن و کەشەکەى بەدڵى ئەو کەسانەیە کە بەردەوام سەرمایانە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەشى پێشبینییەکانى بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى پێشبینى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوى بڵاوکردەوە؛ بەوپێیە بەراورد بە رۆژى رابردو؛ ئەمرۆ پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە.

 

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ هەینیشەوە، کەشناسى پێشبینى کردوە کە پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلەى دیکە بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:


هەولێر :  25 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :21 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  26 پلەى سیلیزى
سۆران : 24  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

202 جار خوێندراوەتەوە