لە دادگای سلێمانى دادوەرى تایبەت بە کەیسی رۆژنامەنوسان دانرا

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 13/03/2025
کوردستان
+
-

بەپێی بڕیارێکى دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى، بۆ لەمەودوا دادوەریی تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان لە دادگاى شارەکە تەرخان کراوە و لەمەودوا رۆژنامەنوسان بەپێی یاساى رۆژنامەگەریی سکاڵاکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی فەرمانێکى کارگێڕیی عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى ناوچەى سلێمانى، تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان دوو بڕیارى دەرکردوە کە ئەمانەن:



یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/ 1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنوسان لەناو شاری سلێمانی و یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.

 

دوەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.

 

ئەم بڕیارانەى دادگاى سلێمانى، لە بەروارى دەرچونییەوە کە ئەمڕۆیە جێبەجێ دەکرێت.

 

 

124 جار خوێندراوەتەوە