بەرپرسێکی باڵای پەیەدە ئاشکرایدەکات
کە رێککەوتنی نێوان فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆککۆماری کاتیی سوریا، لەسەر داواکاریی
ئەمەریکا یان هەر وڵاتێکی دیکە ئەنجام نەدراوە و دەڵێت: ئەوان پلان
و سیاسەتەکانیان لەسەر بنەمای بونی ئەمەریکا، یان هاوپەیمانان دانانێن.
هەواڵ:KNNC
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی
پەیەدە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم
عەبدی و ئەحمەد شەرع، رایگەیاند: ئەو رێککەوتنە لەژێر رێنمایی یان
لەسەر داوای ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە ئەنجام نەدراوە، هەرچەندە ئەمە بەو واتایە
نییە کە لەگەڵ ئەوان راوێژ ناکەن.
بەرپرسەکەی پەیەدە ئاماژەی بەوەش
کرد: ئەوان بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی سوریا و دینامیکی ناوچەکە، چونەتە
دیمەشق و بۆ ئەوەش ماوەیەکەی زۆرە لەگەڵ حکومەتی راگوزەر لە گفتوگۆدان.
ساڵح موسلیم، جەختی لەوەشکردوە، رێگە
نادەن کەس دەستێوەردان لە پێکهاتەی ناوخۆیی و بڕیاری کۆتاییان بدەن
و وتیشی: رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیدارەی سوریا هاوتەریبە لەگەڵ بانگەوازەکەی
ئۆجەلان بۆ چارەسی پرسی کورد لە تورکیا.
51 جار خوێندراوەتەوە