لە ئەمەریکا سەگێک تەقەى لە خاوەنەکەى کردوە و بریندارى کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 13/03/2025
هەمەڕەنگ
+
-

لە تێنسى ئەمەریکا سەگێک تەقەى لە خاوەنەکەى  کردوە و بریندارى کردوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەرى تەندروستى وەردەگرێت.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

پۆلیسى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە؛ هاوڵاتییەک رەوانەى نەخۆشخانە کراوە کە بەهۆى بەرکەوتنى فیشەکەوە بریندار بوە، بەڵام ئەوەى نامۆیە ئەوەیە کەسەکە لە خەودا تەقەى لێکراوە و ئەوەشى تەقەکەى کردوە سەگەکەى بوە.

 

پۆلیس رونى کردوەتەوە کە لەکاتێکدا ئەو کەسە لەسەر جێگاکەى خۆى خەوتوە، چەکێک لەسەر جێگاکەى بوە و سەگەکەشى چوەتەسەر جێگاکە و یاریی بە چەکەکە کردوە.

 

ئەو پیاوە ئەمەریکییە خەڵکى شارى مەمفیسى ویلایەتى تێنسی-یە، لەکاتى روداوەکەدا هاوسەرەکەیشى لەگەڵیدا بوە و هەردوکیان خەوتون، فیشەکەکەش بەر ڕانى چەپى کەوتوە و بۆ چارەسەریش رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى پۆلیسى ئەمەریکا، سەگەکە لە جۆرى پیتبۆڵ-ە و ناوى ئۆریۆ-یە،لەوکاتەدا کە یاریی بە چەکەکە کردوە و فیشەکەکە تەقیوە و خاوەنەکەى بریندار بوە.

 

لەگەڵ ئەوەى روداوەکانى تەقەکردن لە ئەمەریکا زۆر بەربڵاوە و بە یەکێک لە کێشە زەقەکان دادەنرێت، بەڵام تەقەکردن لەلایەن سەگەوە روداوێکى دەگمەن و نامۆیە.


425 جار خوێندراوەتەوە