پسپۆڕان هۆشدارى دەدەن... نابێت گەڵاى غار بخورێت

KNN : Kurdish News Network
02:07 - 13/03/2025
تەندروستی
+
-

هەمیشە مشتومڕ لەسەر کاریگەریی گەڵای غار لە چێشتلێناندا هەیە، هەندێک لە چێشتلێنەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تامی خواردنەکە خۆش دەکات، هەندێکی تریش باس لە مەترسییەکانی دەکەن، پسپۆڕانى تەندروستیش هۆشدارى دەدەن کە نابێت ئەم گەڵایە بخورێت.

 

تەندروستى:KNNC

 

پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی پێشکەش دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی تەندروست جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت گەڵای غار بخورێت تەنانەت ئەگەر بە باشیش بکوڵندرێت.

 

جەیمی ناداو، پسپۆڕی بواری خۆراک بە ماڵپەڕی " usa today" راگەیاندوە:" گەڵای غار تەندروستە بۆ بەکارهێنانی لە چێشتلێناندا، بەڵام پێویستە هەمیشە پێش خواردنی لاببرێت و تەنها بەکاربهێرێت بۆ خۆشکردنی تامی خواردنەکە"

 

ئاماژەی بەوەشکردوە "گەڵاکانی غار بە ئاسانی هەرس ناکرێن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی مەترسی لەسەر ریخۆڵە و کرداری هەرسکردن".

 

لە کۆتاییدا ئەو پسپۆرە جەخت لەوە دەکاتەوە گەڵای غار دەتوانێت زیادکردنێکی بە تام بێت بۆ خواردنەکان، بەڵام پێویستە پێش خواردنی لاببرێن بۆ ئەوەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کرداری هەرس دروست نەکات.

47 جار خوێندراوەتەوە